هه‌ندێ ڕوونكردنه‌وه‌ی خێرا:
دوای تێكه‌ڵكردنی ئه‌و چه‌ند بابه‌ته جیاوازه و خستنه‌ڕوویان، ده‌كرێت بگوترێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی قورئانی و فه‌رمووده‌یه‌كی ڕاست و دروست و ڕوونی پێغه‌مبه‌ری ئازیز دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت نییه، بیسه‌لمێنێت خۆبۆنخۆشكردنی ژنان به ڕه‌هایی حه‌رامه. قسه له سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رموودانه كرا كه ده‌ڵێت، ئه‌وی بۆنی خۆش له خۆی بدات و به لای پیاواندا تێپه‌ڕێت تا بۆنی لێ بكه‌ن، ئه‌وە زیناكاره و ڕوون كرایه‌وه كه لاوازن و بۆ ئه‌وه ناشێن حوكمێكی وا ترسناكیان پێ بدرێت.
ده‌قی قسه‌كانی به‌ڕێز عه‌بدوڕڕه‌حمان صدیق، وه‌ك خۆی و هه‌ندێ تێبینی:
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێزیان وه‌ك ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی حه‌رامیی گوڵاو بۆ ژنان له‌و چه‌ند خوله‌كه‌یدا کە باسم كرد، ده‌یڵێن، به ده‌ق و بێ ده‌ستكاری، ئاوه‌هان: "لە سەردەمی پێغەمبەردا کارەبا نەبوو، خەڵک دەهاتە دەرێ بۆ نوێژی مەغریب و عیشا، شەو تاریکە، گڵۆپ نییە، کەسیش لایتی بە دەستەوە نییه، خەڵک بە تەنیشتی یەکتریدا بە تاریکی دەڕوات، لەشفرۆشەکان، ئافرەتی لەشفرۆش چی دەکرد لەو کاتەدا کە شەو درەنگ دەردەچوو؟ ئەو کاتە کە دەردەچوو بۆنیان لە خۆیان دەدا، بۆ ئەوەی پیاوی خراپ بە بۆنەکە بیناسێتەوە، بڵێ ئەم ئافرەتە ئەو بۆنەی لە خۆ داوە، بۆ کاری بەدڕەوشتی و لەشفرۆشی هاتووەتە دەرەوە، بۆ ئەوەی ئینسانی چاک لەو نەچێت، پێغەمبەر فەرمووی ئەو ئافرەتانەی ئەو بۆنانە بەکار دێنن پێیان دەگوترێت زانیە (زیناكار). بەڵگەمان چییە؟
ژیان و توانایی مرۆڤ سنوورداره و ئه‌و بابه‌تانه‌ی حه‌ز ده‌كات شتیان له‌باره‌وه بزانێت و بڵێت و ئه‌و خۆراكانه‌ی دڵی پێوه‌یه بیانخوات و ئه‌و جێگایانه‌ی ئاره‌زوویه‌تی بیانبینێت، یه‌كجار زۆر و لهبننههاتوون، ئه‌مه وا ده‌كات یا له زۆر حه‌ز و هیوای خۆت بێخهیاڵ بیت، یا خۆت بپڕووکێنیت و ته‌واو ماندوو بیت. به‌نده وه‌ك زۆر له توێژه‌ر و حهزبهزانینان، فره بابه‌ت هه‌ن مێشكم مژووڵ ده‌كه‌ن و ده‌مه‌وێت ده‌رباره‌یان بكۆڵمه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به فیكر و فیقهی ئیسلامییه‌وه هه‌یه، بەڵام ئیتر كات و تاقه‌ت و زانست و توانستم به‌و هه‌موو شته‌دا ڕاناگات، ناچار سه‌رقاڵی هه‌ندێ شتی دیاریكراو ده‌بم و به‌و هیوایهوهی كه كه‌سانێكی شیاو هه‌ر ده‌بن، سۆراغی ئه‌ودوای شته حهزپێكراوهكانی من بكه‌ون و قسه‌ی گونجاو و ته‌واویان له‌باره‌وه بڵێن، خۆم بێده‌نگ و بێ‌باك ده‌كه‌م. ئیتر جار جاره شتێك له‌وانه له‌پڕ سه‌رهه‌ڵده‌دات و خۆمم پێ ناگیرێت و ته‌نگه‌تاو ده‌بم و كۆمه‌ڵه خه‌یاڵ و لێكدانه‌وه‌یه‌ك دێنه گیانم و زۆرم بۆ دێنن و له تهوانمدا نامێنێت شتێكیان له‌باره‌وه نهیهژم و نه‌نووسم!
هەرچۆن لەوەتەی دنیا دنیایە زۆربەی ئادەمیزادەكان دەم لە مرۆڤبوون و ویژدان و بەزەیی و وەفاداری و عەدالەتخوازی دەكوتن، بەم ئیدیعا و بانگەشەیەی خۆیشیان كەیفخۆش و شادمان دەبن، هەرئاوەهایش زۆربەی دیندارانی ئێستای دنیا لافی میانڕەوبوون لـێ دەدەن و باڵی پێوە بادەدەن. چون میانڕەویێتی، ئەگەر بە مانای (الوسطية)ی زمانی عەرەبی وەریگرین، دەكاتەوە ئایینی ڕاستەقینە و بەرنامەی دروست و تەواوی خوای تاقانە.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل