إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ١٦. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه که تا ئێسته نه‌مانتوانيوه ئيسلام بوومی که‌ينه‌وه. بوومی کردنه‌وه‌ی ئيسلام و ئيسلامی نيشتمانی، واته موسوڵمانان له‌هه‌ر جێگه ‌و شوێنێ هه‌ن و هه‌ر نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زێکيان هه‌يه، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن گرفتی ئه‌و کۆمه‌ڵگايه که تێیدا ده‌ژين، چييه؟ و ئه‌و گرفت و کێشانه له چ شتێکه‌وه سه‌رچاوه‌يان گرتووه و هۆيه‌کانی سه‌ره‌کی په‌يدابوونی ئه‌و ئافه‌ت و کێشانه‌ چين و کامانه‌ن. کاتێ ئاشنابوون به ده‌رده‌کان، به ته‌واوی هێزيانه‌وه به گه‌ڕاننه‌وه بۆ لای قوڕئان و ئيسلام و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و بۆچوونه ئيسلامیيانه‌ی که‌وا له‌به‌ر ده‌سياندایه‌ و کارايی هه‌يه بۆ ده‌رمانی ئه‌و ده‌ردانه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه بده‌ن و به قسه‌ و ڕه‌فتار و گوفتار و کرداريان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بن، هاوده‌ردييان بکه‌ن،

    نووسه‌ر:
    عه‌لی ڕه‌حمانی
  • به ناوی خوا

    له کاتی چاوگێڕانم به گرووپی "احياء فقه الدعوه" له تۆڕی کۆمه‌ڵايه‌تی تێلێگرامدا، له‌ناکاو سه‌رم له ناو کۆمه‌ڵێ برا و خوشکی ئازيزمه‌وه ده‌رهێنا و ئاگادار بووم که باسی ئه‌م مه‌سه‌له ده‌که‌ن.

    چاوپێکه‌وتنی ئه‌م سێ وشه‌يه، منی خسته ڕامان و بيرکردنه‌وه له‌باره‌يانه‌وه، ئه‌ويش له‌م کاته ناسکه‌دا که بێداری ئيسلامی و بانگه‌وازی ئه‌م دينه له ‌قه‌يرانێکدايه. به بيری من مێژووی ئيسلامی قه‌يرانی وای که‌م به‌خۆيه‌وه ديبێ. چاوپێکه‌وتن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه ‌و ئه‌و وشانه، له‌لايه‌که‌وه دڵخۆشی کردم، له‌لايه‌کی‌ تره‌وه که‌ بيرم له‌م دۆخه زۆر ئاڵۆزه‌ی جيهانی ئيسلام و بێداری ئيسلامی کرده‌وه، منی زياتر خسته ناو بيرکردنه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ‌بوو هاتمه سه‌ر ئه‌وه‌ی که بازێ ده‌رده‌دڵ بکه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازيز و خۆشه‌ويستانه‌م که ئه‌و په‌يامانه ده‌گه‌يه‌نن و باسی ده‌که‌ن.

    نووسه‌ر:
    عه‌لی ڕه‌حمانی