بەڕێزان پرسەی کەسایەتی دیار‌و خۆشناوی کۆمەڵایەتی و ئەدەبی ناوچەی هەورامان، خوالێخۆشبوو مەجید بەگی هیدایەتی داریانی دوێکە سێ شەممە (۱۳۹۳/۸/۲۰) لە مزگەوتی حەزرەتی عەبدووڵڵای داریان بەڕێوە چوو. نیوەڕۆدوا بە ئامادەبوونی بەشێکی دیاری فەرهەنگیان و شاعیران و ئەدەب دۆستان وە هەروەها بە هاوڕێیەتی ئاپۆرەی خەڵکی شەریفی ناوچەکە، پرسەکە گۆڕا بە کۆڕی رێزلێنان و بەندەش لەوێ وتارێکم پێشکەش کرد کە تیایدا بە چەن تایبەتمەندی کەسایەتی خوالێخۆشبوو بە کورتی ئاماژەم کرد کە پوختەکەی لێرا دەخەمە بەردەستتان.
سا خاوه‌ن ره‌حمه‌ت، ره‌حمه‌ت فه‌رماوه وه فریای خاپوور ئاوای دل یاوه
په‌یکی ئاشنای ئاشکراو په‌نهان ئاشکرا په‌ی عام په‌نهان په‌ی خاسان
بکیانه یانه‌ی ده‌روونی وێران وه فه‌ڕ قدوومش ئاوا بۆ دیسان
ده‌س خاسانی راس گێرۆ هه‌زارێ باگیرۆ جارجار ده‌سکه‌فته لارێ
یاخوا کڵه‌ی چه‌م گه‌ردی پاڵاش بۆ سه‌رم هه‌زار جار سه‌رگه‌ردی راش بۆ
(کارنامه ی کووده تاکه ی میسر و ئاماژه دل خوشکه ره کانی)
چوارشه‌ممه‌ی ریکه‌وتی 23/5/1392 ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ رووداوێکی سه‌ر سوورهێنه‌ر له قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر روویدا که بڕوا ناکه‌م که‌س چاوه‌ڕوانی رووداوی وای له‌و ئاستا و له به‌رده‌م که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندندا که راسته‌وخۆ رووداوه‌که‌یان ده‌گوازته‌وه بکردایه.
پیرێژن ماوه‌یه‌كی مابوو بگاته نێو شار، ماشین كه‌وته لاره‌لار، به په‌له هاته‌خوارێ و به‌تاسه‌وه سه‌یری تایه‌ری ماشینه‌ی كرد و سه‌رسان داما كه ناتوانێ په‌نچه‌ری بگرێ. ده‌سی بۆ هه‌ر ماشینێ ڕاده‌دا نه‌ده‌وێستا تاكوو دواجار پیاوێكی ڕووخۆشی مێهره‌بان ماشینه‌ی خۆی ڕاگرت و بێ‌چاوه‌ڕوانی په‌نچه‌ری تایه‌ری ماشینه‌ی گرت و تاویستی سواری ماشینه‌ی بێته‌وه پیرێژن به ده‌م خاناوایی و نزای خێره‌وه...
سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوار شەممە ڕێکەوتی حەڤدەی گەڵاڕێزانی ساڵی 2712ی کوردی بەرامبەر لە گەل 17/8/1391، ئۆباما دوای رکەبەرایەتیەکی دووَر و درێژ وەک نوێنەری دێموکراتەکان بەسەر نوێنەری کۆماریەکاندا (ڕۆمنی) سەرکەوت و بۆ ماوەی چوار ساڵی‌تر وەک سەرۆکی بەهێزترین وڵاتی جیهان مانەوەی خۆی لە کۆشکی سپی مسۆگەر کرد.
به ناوی خودای به‌خشه‌ر، دلۆڤان
سوپاس بۆ خودا راهێنه‌ر هه‌مووان
خاوه‌ن به‌خشش و به‌زه‌یی ته‌واو
خاوه‌نی رۆژی په‌سڵان و حه‌ساو
هه‌ر تۆ ده‌پرسین، له تۆین کۆمه‌ک خواز
به‌رده‌واممان که له سه‌ر رێگه‌ی راس
رێگه‌ی ئه‌وانه‌ی چاکه‌ت کرد پێیان
نه قار لێ‌گیراو وه نه گومڕایان
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل