بە بۆنەی خانەنشینبوونم، پێشکەشە بە تێکڕای قوتابییەکانم لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا؛ هەروها بە بۆنەی 1ـی ڕەزبەر و کرانەوەی قوتابخانەکان و زانستگاکان، پێشکەشە بە سەرجەم خوێندکارانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووم لە زانکۆکان و، لەدواییشدا پێشکەشە بە هەموو هاوڕێ خاوەن هەڵوێستەکانم لە یانەی پەروەردە و بارهێنان.
مامۆستا ئەحمەدی قازی لەو کەسایەتییە فرەڕەهەند و و فرەدەنگ و فرەتوێژانەی گۆڕەپانی ئەدەب و کەلتووری کوردەوارییە کە لە لایەک وێژەر و وێژاوەر و وتاردەرەێکی کەمهاوتایە و لە لایەکی ترەوە چالاکوانێکی هەڵسووڕاو و پێشەنگی گۆڕەپانی ڕۆژنامەوانیی کوردییە.
لەم دواییانەدا دوو بەرگی تر لە پڕۆژەی پڕپیت و فەڕی خەرمانی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە لایەن «خانەی موکریانی» چاپ و بڵاو بۆوە و چاو و دڵی هەموو نووسەران و وێژەران و توێژەران و فەرهەنگدۆستان و مشوورخۆرانی ڕاستەقینەی زمان و کەلتوور و کەلەپووری کوردی پێ ڕوون بۆوە.
ناسر ئاغابرا لە وارگەی سەرەتای شاعیرێتیدا شاعیری سروشت و بەهار و "کانی" و گوڵزار و دیمەنی ڕازاوەی کوردستان بوو و وەک شاعیرێکی سروشتخواز (naturalist) خۆی دەرخست و دەکرا بە هەڵبەستوانێکی سەر بە قوتابخانەی ڕۆمانتیسسم لە ئەژمار هاتبایە و پێناسە کرابایە.
زمانناس و توێژەر دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان بە بۆنەی ٦١مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەللامەی بیرمەند و زانا مەلا محەممەد قهزڵجی(تورجانیزادە) (١٣٣٨_١٢٧٥ ھ.ش).
زانای بێ هاوتا و بلیمەت مەلا محەممەد قهزڵجی(تورجانیزادە) کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەد حوسەین و نەوەی مەولانا عەلی قهزڵجی یەکێک له پرشنگدارترین ئەستێرەکانی ئاسمانی عیلم و ئەدەب و مەعریفه و چاکسازی جیهانی ئیسلام به هەژمار دێت.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل