إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • پێشتر وا بیرم دەکردەوە هەموو ئامانجی ژیان گەڕانە بەدوای دڵخۆشبوونه‌. هەمووانیش دەیانوت ڕێگای دڵخۆشبوون سەرکەوتنە، بۆیە بۆ کاری نموونەیی گەڕام، بۆ باشترین خۆشەویست، باشترین ئەپاڕتمان. بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەست بکەم پێیان گەشتووم، هەستم بە دڵەڕاوکێ و نائارامی دەکرد. هەر خۆشم وانه‌بووم، به‌ڵكوو هاوڕێکانیشم بەدەست ئەمەوە دەیانناڵاند.

    دەرئەنجام بڕیارم دا بچم بۆ خوێندنی باڵای دەروونناسی ئەرێنی بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەوەی چی وا لە خەڵک دەکا دڵخۆش بن. ئەوەی لەوێ دۆزیمەوە ژیانی گۆڕیم. زانیارییەکە نیشانی دا کە هەوڵدان بۆ دڵخۆشبوون وا لەخەڵک دەکا دڵخۆش نەبن. ئەوەشی سەرسامی کردم ئەمە بوو: ڕێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوەدایە لە هەموو جیهاندا و بەم دواییە لە ئەمریکا گەیشتۆتە زۆرترینی ئەم ٣٠ ساڵە.

    نووسه‌ر:
    ئیمێیلی ئیسفه‌هانی ئیسمیت