وا خەڵکی غەززه، ئەناڵن به کوڵ ناڵەیان ئەســـەر، دا ئەنــی له دڵ
یاران مزگێنی، وا ڕەمەزانه
مانگی زیافەت، خودای ڕەحمانه
سەرنجێ بدە، هاوڕێ سەرکەوتوو
له بۆ حێکمەت و بەرهەمی ڕۆژوو
شەو بێداری
جەرای بەندەگی، هۆشیاری وەشەن
جە نیمە شــەوان، بێداری وەشـەن
بێداری وەشەن، هەمڕای فکر بۆ
زوبانت پاراو، وەنــەی زیکـر بۆ
جە خەڵوەتە کات، شەیتان را نەدەی
ســەرمایە و ژیویت، بە فەنا نەدەی
بلـــی وەر بەرە، خـودای بێداری
هەڵە و تاوانێ، وێت هۆر ژماری!
واچی خودا گیان، ڕەحم فراوان
ئامانا بەرەت، بە کوڵـــی تاوان
تهوبه
خوایا تەوبه، شەرمەساره خوەم
بهداوی شەیتان، گرفتاره خوەم
بێ کەردەی مەقبووڵ، وەک دار بێ سەمەر
تەوبهشکێنی هەزار، باره خوەم
موددەعی سوننەت، فەڕز ئەو دوا خەر!
بۆ ئەدای واجب، زۆر قەرزاره خوەم!
غەیبەتکەر خەڵکی، به بێ ئە ندێشه
له جورم و گونا، ڕەش تۆماره خوەم
خۆ به پاک زان و، بەدبین له خەڵکی!
دوچاری فیکرەی، ناهەنجاره خوەم!
ئیددیعا زلەی، قەدر کەس نەزان!
توندوتیژ بێکەڵک، وەک بیباره خوەم!
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل