إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • مادام چاکسازیی دینی، تێکەڵە بە پرسی سازاندنەوە،  ھەر لەوێشەوە تێکەڵ بە چەمکی غوربەتیش دەبێ. غوربەت کە ئەزموونکردنی غەریبییە، ئاماژەیە بە دووری لە نیشتمان و زێد. لە دەقێکی فەرموودەی بەناوبانیشگدا کە موسلیم گێڕاویەتیەوە، غەریبی و ئیسڵاح بەیەکەوە بەستراونەتەوە و لانیکەم لە ساتەوەختێکی مێژوویی دیاریکراودا یەکتر تەواو دەکەن. فەرموودەکە باس لەوە دەکا، ئیسلام بە غەریبی دەستی پێ کردووە و غەریبیش دەبێتەوە، ئاواتیش بە پێگەی غەریبان خوراوە. واتە کەسانێکن خۆزگەیان پێ دەخورێت.

    نووسه‌ر:
    ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌
  • ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌و مافه‌ سروشتی‌ یه‌ی‌ هه‌رنه‌ته‌وه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ، لای‌ كوردو بزافه‌ نه‌ته‌وه‌ویی‌ یه‌كه‌ی‌ بوو، به‌خه‌ون و هه‌ندێ‌ جاریش خه‌ونی‌ شاعیرانه‌ . هه‌ڵبه‌ت ئاسایی‌ یه‌   چواره‌م نه‌ته‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ خۆرهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست و ناسیۆنالیزمه‌كه‌ی‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ سه‌ده‌یه‌كی‌ به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبێت ، ده‌وڵه‌ت وه‌ك خه‌ونێ‌ لای‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌و تاك و ئه‌ندامه‌كانی‌ ئاماده‌بێت .

    نووسه‌ر:
    ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌
  •  

     

    ئینتیما بۆ بازنە مرۆڤایەتییەکەو هەستکردن بە برایەتى ئینسانى، یەکێکە لە بازنە گرنگ و ڕەهەندە پڕ بایەخەکانى ئینتیماى مرۆڤ.

    هۆشیاربوون بەم ڕەهەندەى ئینتیمامان وەک مرۆڤ، بیرخەرەوەى ئەو ڕاستییەیە کە سەرجەم گەل و نەتەوەو نەژادو ئاین و مەزهەب و ڕەنگە جیاوازەکان، لە بنەڕەتدا سەر بەیەک خێزانى مرۆڤایەتین و لە مرۆڤایەتى و بنەڕەتى ئینسانیبووندا هاوبەشن.

    نووسه‌ر:
    ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌