مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی شوڕای ناوه‌ندی كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی له‌سه‌ر دووری له ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی و مه‌رامی و هه‌نگاونانه‌وه له‌سه‌ر ڕێبازی خێرخوازی بۆ ته‌واوی هاووڵاتیان و هاوچه‌شنان كرد.
ده‌قی وته‌كانی مامۆستا پیرانی به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله الصلاة والسلام على رسول‌الله وعلى آله واصحابه ومن والاه؛ ربنا اننا آمنا فاغفرلنا دنوبنا وقنا عذاب النار
السلام علیکم و رحمة الله وبرکاته
نزیك به نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی كۆچی هه‌تاوی ١٤٠١ و به‌هاری سروشتین و مه‌ودایه‌كی زۆر كه‌ممان بۆ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ماوه.
ئه‌و هه‌له‌م به ده‌رفه‌تێكی باش زانی تاكوو وێڕای پیرۆزبایی به ئێوه‌ی به‌ڕێز و بنه‌ماڵه‌كانتان و هاووڵاتیانی تر، داوا له خوای گۆڕانكه‌ری بارودۆخ و هه‌ڵسوڕێنه‌ری شه‌و و ڕۆژ بكه‌م كه ساڵی نوێتان لێوان‌لێو له هیوا، ته‌ندروستی، ئاسووده‌یی، مه‌عنه‌وییه‌ت، سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن بۆ ته‌واوی هاووڵاتیان بێت.
هه‌ر وه‌ك ده‌زانن كاتێك كه خوای گه‌وره ویستی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی تا ڕۆژی په‌سڵان، له‌سه‌ر ئایینێكی سروشتی، جیهانی و هه‌تاهه‌تایی كۆ بكاته‌وه، كۆتا پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ی ڕه‌وانه كرد تاكوو ئیسلام وه‌ك به‌رزترین بنه‌بانی مه‌عریفه و ڕێبازێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی شوێنكه‌وتووانی دوایینی پێغه‌مبه‌ران و هه‌نگاونانی وشیارانه و دڵپاكانه له‌سه‌ر هێڵی چه‌مك و شه‌ریعه‌تی خوایی و بێ وێنه بڕیار بدات.
به‌هۆی گرینگی و پێگه‌ی قوڕئانی پیرۆز كه بڕیاره بۆ هه‌موو كات و شوێن به‌رده‌وام ئیلهامبه‌خش و ڕێنوێن بێ، خوای گه‌وره خۆی پاراستن و ئاگاداری له‌وی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و جه‌خت ده‌كا كه: «إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ» (حیجر:٩)
هه‌ر بۆیه هێندێ ڕاستی بنه‌ڕه‌تی و بنچینه‌یی و شاراوه‌ی سه‌باره‌ت به ئافراندنی سه‌ره‌تای جیهانی هه‌ستی و ئاكامه‌كه‌ی و ڕۆڵی مرۆڤ له‌سه‌ر كه‌ون و سه‌ره‌نجامی ئه‌وی، به‌ره‌وڕووی مرۆڤ داناوه.
به‌تایبه‌ت هێندێ ڕاستی سه‌باره‌ت به ئه‌سڵی به‌دیهێنانی كه‌ون، سه‌رچاوه و سه‌ره‌نجامی كه‌ون و هه‌روه‌ها ڕۆڵی مرۆڤ وه‌ك باشترینی به‌دیهێنراوه‌كان و ئاكامی ئه‌وی ڕوون كردۆته‌وه تاكوو له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی جێگریی و ئاوه‌دانی، له‌ژێر فه‌رمانه‌كانی خوا و یاسا و سوننه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر كه‌ون و ژیاندا ئه‌ركه‌كانی به‌باشی جێبه‌جێ بكات.
له‌و بواره‌وه ئه‌رك و ئامانجی بزاف و ڕێكخراوه و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و زانایان و بیرمه‌ندانی موسوڵمان بۆ دروستبوونی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤی سه‌رده‌م، سروش (قوڕئان و سوننه‌تی سه‌حیح) و ڕووداوه‌كانی ئه‌و ڕۆژگاره و پێداویستییه‌كانی ڕۆژ، له‌ژێر تیشكی زانست و زانیاری و لێهاتوویی پێویست و خۆاڕگری و پشوودرێژی و متمانه به پاداشی خوایی، پێویسته هه‌وڵ بده‌ن خۆیان به پێگه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و ڕێنمایی خه‌ڵك بگێنن.
هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يُوقِنُونَ * إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ» (سه‌جده:٢٤و٢٥)
ئیمام و پێشه‌وایانێك كه يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا: بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگار و یه‌كتاپه‌ره‌ستی و به‌ندایه‌تی خوا و ئاوه‌دانی تێده‌كۆشن.
لَمَّا صَبَرُوا: واته له‌هه‌مبه‌ر دژواری و گرفتارییه‌كاندا خۆڕاگر و سه‌قامگیرن.
وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يُوقِنُونَ: و گومانیان به ڕاستییه‌كانی ئایینی خوا و دادپه‌روه‌ری و یارمه‌تی خوا نه‌بووه و نییه.
و له شوێنێكی تر ده‌فه‌رموێت: «وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ» (عه‌نکه‌بووت:٦٩)
كرده‌وه‌ی چاكه به‌رهه‌می ئیمانه و ئیمانیش نیشانه‌ی تێگه‌یشتنی دروست له ڕاستییه‌كانی كه‌ونه و پاداشی هه‌نگاونان له ڕێگایه‌ك كه مرۆڤ به خوا ده‌گێنیت؛ به‌خته‌وه‌ری، خۆشبه‌ختی، ئاشته‌وایی، دڵپاكی، ئاسووده‌یی و ڕه‌زامه‌ندی خوایه.
وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ:هاوڕێیه‌تی و سۆزیی گشتیی خوا بۆ ته‌واوی بوونه‌وه‌ره.
به‌ڵام هاوڕێیه‌تی تایبه‌تیی خوا ته‌نیا بۆ خۆڕاگران، پارێزكاران، چاكه‌كاران، دڵپاكان، ستایشكاران، سوپاسگوزاران و...یه كه بریتییه له نزیكی خوا و ڕه‌زامه‌ندی؛ چونكه ئه‌وان كه‌سانێكن كه به ماڵ، توانایی بیركردنه‌وه‌یان، جه‌سته‌یی، كات، لێهاتوویی و شاره‌زایی، پله و سه‌رمایه‌ی گه‌نجێتیان له‌ڕێی خوادا تێكۆشاون.
ئێوه‌ی به‌ڕێز باش ده‌زانن كه قوڕئانی پیرۆز هاتووه تاكوو هه‌م جه‌خت بكاته سه‌ر چالاكی له كۆمه‌ڵگا و گرینگی خزمه‌ت به خه‌ڵك و هه‌م به‌رزترین و ته‌واوترین نموونه‌ی مرۆڤایه‌تی وه‌ك سومبولێك بناسێنیت تا ئه‌وه‌یكه: «لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا» (به‌قه‌ڕه:١٤٣)
بۆیه باس له هێندێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و نموونه و پێشه‌وایه ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: «لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ»(ته‌وبه:١٢٨و١٢٩)
١. لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ: نێردراوێك له خۆتان -مرۆڤ-ه، پاشا و سوڵتان نییه، ئه‌و مرۆڤ و پێغه‌مبه‌ره، له خه‌ڵك و له‌نێو خه‌ڵك و خێرخوازی خه‌ڵكه.
٢. عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ: هه‌رجۆره ده‌رد و ئازار و به‌ڵا و موسیبه‌تێك به‌سه‌ر ئێوه بێت، ناڕاحه‌تی ده‌كا؛ چونكه ئێوه‌ی خۆش ده‌وێ و بۆ ئێوه دڵۆڤان و به‌سۆزه.
٣. حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ: زۆر گرینگی به ڕێنوێنی و پشتیوانی و به‌خته‌وه‌ری و ڕزگاری ئێوه ده‌دا.
٤. بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ: له ئاست بڕواداران دڵۆڤان و دڵسۆزه. دڵۆڤانییه‌كه‌ی به‌واتای لابردنی زه‌ره‌ر و ئازار و ناڕه‌حه‌تییه و ڕه‌حمه‌ته‌كه‌شی به‌واتای به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سڵه‌حه‌ته.
ئاشكرایه له‌و ڕۆژگاره لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان، بزووتنه‌وه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان چوونه‌ته قۆناغێكی نوێ له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و چالاكییه‌كانیان. جیا له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كان، په‌ره‌سه‌ندنی كولتوور و چه‌مكه دینییه‌كان و فه‌زیله‌ته‌كانی ئه‌خلاقی و پته‌وكردنی كولتووری چالاكی به‌كۆمه‌ڵیش پێویسته.
له‌ڕاستای پێوه‌ندیی كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و خزمه‌تگوزاری و گه‌شه و پێشكه‌وتن و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری بیریی و فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستبوونی هاوڕێه‌تی و برایه‌تی و هه‌وڵ بۆ بازدان به‌سه‌ر ده‌مارگرژییه‌كان، به‌سوودی هاوكاری و یارمه‌تیدان و ئاشته‌وایی و ئاسووده‌یی و... هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بده‌ن.
له به‌راوردی یاسای هاوسه‌نگی له هاوكاری و جیاییدا هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بده‌ن.
جێی سه‌رنجه له ڕابردوودا هێندێ له لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی پێشڕه‌و سه‌لماندبوویان كه «نحن جماعة من المسلمین و لسنا جماعة المسلمین»، ئه‌وڕۆكه پێویسته زیاتر له‌وه‌ش خۆمان نزیك به كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵكی موسوڵمان بزانین و ته‌واوی خه‌ڵك له‌خۆمان بزانین، چونكه دژایه‌تی، ناته‌بایی و دوژمنایه‌تی و ناكۆكی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی وڵاته ئیسلامییه‌كانه.
جه‌ماعه‌ت وه‌ك بزافێكی كه داوای چاكسازیی ده‌كا، كاتێك ده‌توانێ له ڕیزی جه‌ماعه‌تێكی چاكسازدا دیار كه‌وێ كه هێمنایه‌تی چالاكییه‌كان و خزمه‌ته‌كانی ته‌یار بكات. كه‌واته جێی خۆیه‌تی كه ئه‌وه‌ی قبووڵ بكات كه پێویستیی چاكسازی، وه‌لانانی ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینزایی، مه‌رامیی و هه‌نگاونان له‌سه‌ر هێڵی خزمه‌تگوزاری بۆ ته‌واوی هاوڵاتیان و هاوچه‌شنانه.
بۆچوونه‌کان