ئۆردوویه‌كی سیاحه‌تی په‌روه‌رده‌یی ڕاهێنه‌ران و قوتابیان و حافزانی قوڕئانی پیرۆزی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ٣ی گه‌لاوێژ له سه‌یرانگای «سه‌رده‌رره» به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، له‌و سه‌یرانه مامۆستا موحه‌ممه‌د عه‌زیز یه‌عقووبی له كۆڕی بنه‌ماڵه‌كانی به‌شداربوودا، به ئاماژه به ئایه‌تی ٢١ی سووڕه‌تی پیرۆزی ڕووم: «وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ» چوار تایبه‌تمه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شیاوی خستنه ڕوو كه بریتی بوو له؛ سه‌قامگیری ئاسووده‌یی، سۆز و خۆشه‌ویستی، ڕه‌حمه‌ت و هاوڕازبوون و جه‌ختی كرده سه‌ر ڕۆڵی گرینگی دایكان له په‌روه‌رده‌ی مناڵان.
له درێژه‌ی سه‌یرانه‌كه‌دا حافزانی سێ جووزو له قوڕئانی پیرۆز سووڕه‌تی نه‌به‌ءیان پێكه‌وه خوێنده‌وه.
پاشان دوو كه‌س له ڕاهێنه‌ران به هێندێ یاری و كایه‌ی فێركاری، فكری و خافڵاندن سه‌یرانه‌كه‌یان ڕازانده‌وه. له كۆتاییدا له‌گه‌ڵ خوێندنی نوێژی خه‌وتنان به‌كۆمه‌ڵ، له لایه‌ن یه‌كێك له دایك و باوكانه‌وه، ته‌واوی ڕاهێنه‌ران خه‌ڵاتیان پێ به‌خشرا.
بۆچوونه‌کان