 |
شنبه، ۲۰ شهریور ۱۳۸۹
ما کیستیم
|
|
قرآن آنلاین
|
|
::
|
|
|  |
Re: «نترسید ما مسلمانیم!» (امتیاز: 0) توسط بی نام در تاریخ دوشنبه، ۱۶ شهریور ۱۳۸۸
کاک سه‌لمانی به‌ڕێز: ئه‌گه‌ر ئیخوان له‌و توندره‌ویانه به‌رپرسیار بێ که ده‌توانین بڵێین ده‌بێ قورئان و په‌یامبه‌ری ئیسلامیش به پله‌ی یه‌که‌م تاوانبار بکرێن، چونکه زۆرێک له‌وانه‌ی که باسیی جیهاد و شه‌ڕی موسه‌له‌حانه ده‌که‌ن له ئایه‌تگه‌ل و حه‌دیسی سه‌حیح به‌ڵگه دێننه‌وه، نا براکه‌م نه‌ختێک بێ‌ئینسافیت کردوه تونڕه‌وی‌و خشونه‌ت دیارده‌یه‌کی ره‌وانیه‌و ده‌کرێ هه‌ر بزاڤێک تووشی ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه بێ‌و کاری به ئیسلام‌و نائیسلامه‌وه نیه ، باشه من پرسیارێک له تۆ‌و مامۆستاکانی تۆ له‌م بواره‌دا ده‌که‌م؛ له کوردستانی باشوور خۆ کاک مه‌سعوودو مام جه‌لال هه‌ر دوکیان سه‌رۆکی 2 حیزبی عه‌لمانی بوون و کوردێکی 24عه‌یار، ئه‌ی بۆچی له شه‌ڕی براکوژی خوێنی به هه‌زاران لاوی کوردیان به فیڕۆ دا؟!
کاکه گیان ره‌وتی ئیخوان له یه‌که‌م رۆژه‌وه دیار بووه ره‌وتێکی میانه‌ره‌وانه‌و سلمی‌و مه‌ده‌نیانه‌یه.-راسته خۆ هینده‌ک هه‌ڵه هه‌بووینه‌و نکۆڵیان لێناکرێ وه‌کوو دروستکردنی «التنظیم الخاص» له سه‌رده‌می ئیمام به‌ننا دا که ئه‌ویش به توندی راڤه کراوه‌و هه‌ر له‌لایه‌ن ئیخوانیه‌کانه‌وه ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته کراوه- به‌ڵام ئه‌وه شتێکی ئاساییه که له‌وانه‌یه مرۆڤه‌کان به پێی تیپۆلۆژی ده‌روونیان، مه‌یلیان بۆ لای توند‌و تیژی هه‌بێ‌و ئه‌وانه‌ی ته‌حه‌موولی ئه‌و کاره له‌سه‌رخۆو مه‌ده‌نییان نه‌کردو هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی پاوانخوازو مۆنۆپۆڵ وایان لێکردن په‌نا بۆ توندوتیژیی به‌رن‌و خۆیان له داپڵۆسین‌و په‌رواێزخستن قوتار بکه‌ن.
تۆ ده‌بوایه وشه‌ی حاکمیت له قورءان راڤه بکه‌ی من 6-8 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ته‌مای پێداچوونه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه و سێ وشه‌که‌ی دیکه‌ی المصطلحات الأربعة ئیمام مه‌ودوودی کردوه به‌ڵام هه‌ر جاره‌و له‌به‌ر هۆکارێک سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم ته‌واوی که‌م، پێموایه سه‌ید ابوالحسن ندوی له کتێبی «تفسیر سیاسی اسلام»(ترجمه ابوشعیب عبدالقادر دهقان) باش ره‌خنه‌ی له مه‌ودوودی له‌م بواره‌دا گرتووه ئه‌وه له کاتێک دابووه که مه‌ودوودی خۆی زیندوو بووه.
سه‌رکه‌وتوو بی
|
|
|  |