به‌ياننامه‌ي جه‌ماعه‌تي ده‌عوه‌ت وئيسلاحي ئێران سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ي هه‌واڵي رۆژنامه‌ي«الزمان»ي عێراقي

به ناوي خوداي دلۆڤان
به‌ياننامه‌ي جه‌ماعه‌تي ده‌عوه‌ت وئيسلاحي ئێران سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ي هه‌واڵي رۆژنامه‌ي«الزمان»ي عێراقي
له‌به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ي هه‌واڵێك كه‌ له رۆژنامه‌ي «الزمان»ي عێراقي له‌ رێكه‌وتي 12/11/2008 له سه‌رچاوه‌يه‌كي نه‌ناسراوه‌وه‌ له ژێرسه‌ردێري «ئيخواني ئێران په‌يوه‌نديه‌كاني خۆي له‌گه‌ڵ ئيخواني جيهاني هه‌ڵبري» بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌ماعه‌تي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران به پێويست ده‌زانێ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵي گرنگي خواره‌وه داكۆكي بكات:
1-    جه‌ماعه‌تي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران زياتر له‌سي ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ده‌ستي كۆمه‌ڵێك بانگخوازي ئيسلامي وله‌ژێر كاريگه‌ري ڕابووني ئيسلامي له‌ناو ئه‌هلي سوننه‌تي ئێراندا دامه‌زرا. ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ ئيسلامي و ئێراني و سه‌ر به‌خۆيه كه له هه‌موو ئه‌وپارێزگايانه‌ي ئێراندا كه‌دانيشتووي ئه‌هلي سوننه‌تيان تێدايه به‌حاڵه‌تي شێوه فه‌رمي و به پابه‌ندبوون به ڕه‌وشتێكي ميانه‌ڕه‌وانه و دوور له‌هه‌ر چه‌شنه‌ توند و تيژيه‌ك و به‌خۆلادان له‌دووبه‌ره‌كي سازكردن، چالاكي ده‌كاو له‌و پارێزگايانه‌دا خاوه‌ني كه‌سايه‌تي ناسراوه.
2-    ئه‌وه‌ي كه رۆژنامه‌ي «الزمان» سه‌باره‌ت به‌دابراني په‌يوه‌ندي نێوان ئيخواني ئێران له‌گه‌ڵ ئيخواني جيهاني بڵاوي كردۆته‌وه،دوور له راستيه‌و هيچ بريارێك له‌وباره‌‌وه‌ نه‌دراوه‌ و له‌لايه‌ن بهڕ‌ێز مامۆستا عه‌بدولرره‌حماني پيراني ئه‌مينداري گشتي جه‌ماعه‌ت ياخود به‌شێك يا يه‌كێك له ‌ئه‌نداماني سه‌ركردايه‌تي جه‌ماعه‌ت هيچ چه‌شنه لێدوان يا بريارێك ده‌رنه‌كراوه.
3-    جه‌ماعه‌تي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيي ته‌واو له هه‌ڵوێست و برياره‌كانيدا پابه‌نده به بنه‌ما فيكريه‌كاني ئيخوان و شانازيشي پێوه‌دهكات.
له‌ كۆتايي دا جه‌ماعه‌تي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران ناڕه‌زايه‌تي  خۆي له بڵاوبوونه‌وه‌ي ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاسته كه له گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ما و ڕه‌وشت و به‌هاكاني ڕۆژنامه گه‌ريدا ناكۆك و ناته‌بايه،ده‌ر ده‌برێ.
جه‌ماعه‌تي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران
ئه‌مينداريه‌تي گشتي
19/11/2008